riklam

قه‌ڵه‌مى سوور

بابەتی گۆڕاو 01:53 PM - 2019-09-16
.

.

قه‌ڵه‌مى سوور

- ئه‌له‌و.. جه‌نابت جوگرافیاى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى؟
× به‌ڵێ گیان
- ئه‌ى له‌عنه‌ت له‌ بابى بابت
×××
- به‌ڕاستى سه‌رسامم پێت.. بۆنه‌كه‌ت له‌خۆت خۆشتره‌
× رابوێره‌ كوڕى باش
- خه‌یارى كوردى نیت؟!
× نه‌خێر ته‌ڕه‌ پیازم
×××
- دكتۆر گیان وابزانم كه‌ئابه‌م هه‌یه‌
× نه‌خێر وانى یه‌
- ئه‌ى؟
× كه‌ئابه‌ تۆى هه‌یه‌
×××
- تۆ بۆچى ئه‌وه‌نه‌ شت گه‌وره‌ ئه‌كه‌ى ماڵت به‌قوڕگیرێ؟
× ئیشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كاكه‌ گیان
- بۆچى تۆ چیت؟
× سوخمه‌ى مه‌مك
×××
- ئه‌و براده‌ره‌ ئیشى چى یه‌؟
× قوڕمساغه‌
- له‌كام وه‌زاره‌ت؟
×××
- پێویسته‌ هه‌رچییه‌كت فرۆشت، پێش ئه‌وه‌ى بیده‌ى به‌ مشته‌رییه‌كه‌ خۆت تاقى بكه‌یته‌وه‌
× بنێشتیش؟؟
×××
- به‌ ره‌ئى من عیاده‌كه‌ت بگوێزه‌ره‌وه‌ بۆ لاى ئێمه‌.. یه‌ك دنیا نه‌خۆشى تیایه‌
× كوێ؟
- فه‌یسبوك
×××
- ئه‌وه‌ بۆچى لێمان بووى به‌ قه‌ڵه‌مى سوور
× چیم كردووه‌؟
- هه‌ر غه‌ڵه‌ت ئه‌بینى بێ ویژدان
×××
- خۆشم ئه‌وێ ى زۆر زۆر
× نیوه‌ڕۆ شفته‌مان هه‌یه‌
×××
- لێدوانه‌كه‌ ته‌ریقت ناكاته‌وه‌؟
× نه‌خێر
- ده‌وه‌ڵڵاهى هه‌موومانى خه‌جاڵه‌ت كردووه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket