riklam

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تونس به‌ندكراوێك دووه‌مه‌

جیهان 01:41 PM - 2019-09-16
.

.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تونس، پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان ده‌بێت قه‌یس سه‌عید كه‌ یاساناسه‌ ده‌نگی یه‌كه‌م ده‌هێنێت و دوای ئه‌ویش نه‌بیل قروی كه‌ له‌ زیندانه‌ ده‌نگی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تونس سوپرازی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی تێكه‌وت و سه‌ركرده‌ كلاسیكییه‌كان كه‌مترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌به‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاره‌كه‌ی له‌ كۆمیسیۆن و پاراستنی بێ لایه‌نی نه‌یویست ناوی  بۆ PUKmedia ئاشكرا بكات ده‌ڵێت ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان داخراون و پێده‌چێت له‌ 48 سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی ڕابگه‌یه‌ندرێت و وتیشی: به‌ڵام یاساناسێك و به‌ندكراوێك له‌ زیندانه‌وه‌ له‌پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدان و سیاسییه‌كان كه‌مترین ده‌نگیان هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: نه‌بیل قروی كه‌ بازرگانێكی گه‌نجه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزا دراوه‌ و له‌ زیندان و دووه‌م ده‌نگی هێناوه‌ له‌ ناو 10 یه‌كه‌مه‌كان و دووه‌مین كه‌سه‌ له‌ پێنج كه‌سی یه‌كه‌مدا.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی تونس له‌ كۆی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س حه‌وت ملیۆن مافی ده‌نگیاندا هه‌بوو كه‌ 26 كه‌س خۆیان به‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی تونس كاندید كردبوو كه‌ دوان له‌ كاندیده‌كان له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

نه‌بیل قروی بازرگانێكی گه‌نجه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌ندكراوه‌ و به‌پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس مافی خۆی كاندید كردنی هه‌بووه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ دادگا خوازیاری دوورخستنه‌وه‌ی نه‌بیل قروی بوو، به‌ڵام كۆمیسیۆن سوور بوو له‌سه‌ر به‌شداریكردنی نه‌بیل له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونسدا و تا ئێستا ڕكابه‌ری 25 كاندید دیكه‌ی كردووه‌ و پێش سیاسییه‌ ته‌قلیدییه‌كان كه‌وتووه‌.

PUKmedia

49.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket