riklam

باندێكی بازرگانیكردن به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 11:31 AM - 2019-09-16
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند باندێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ بازرگانیان به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌ كردوووه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه‌ باندێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بازرگانیان به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ كردووه‌.

وتیشی: بانده‌كه‌ پێنج كه‌سن كه‌ هه‌ر پێنجیان به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و له‌باشووری عیراقه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌سلێمانی بازرگانیان به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ئێستادا ده‌ستگیر كراون و دانیان به‌ تاوانه‌كانیان داهێناوه‌ و دۆسییه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

هاوكاتیش وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌ سه‌ر 15 ده‌مانچه‌ و 5 كڵاشنیكۆف و تاپڕێك بێ مۆڵه‌تدا گیراوه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket