riklam

فرۆشگایەك دادەخرێت

کوردستان 11:28 AM - 2019-09-16
.

.

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر ماددەی جوانكاری و خاوێنكردنەوەدا دەگرن و لەلایەن لیژنەی تایبەتەو لەناودەبرێت

لەلایەن لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و لە فرۆشگای تاهیر، لە شەقامی كاوەی شاری سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر شامپۆ و جوانكاری خانماندا گیراوە كەسەرجەمیان ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنانیان نین‌.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە كۆپییەكی بۆ PUKmedia نێردراوە راگەیەنراوە، لە فرۆشگای تاهیر، دەست بەسەر‌ (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حەمام زەیت) جوانكاری خانماندا گیراوە كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.

ئەوەشخراوەتەروو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ولەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان سەرجەمیان لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەمەبەستی پابەندكردنیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی سەرپێچی قائیمقامیەتی سلێمانی (36) لیژنەی بۆ چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دروستكردووە‌، لیژنەی سەرتاشخانەش یەكێكە لە لیژنەكان كە رۆژانە سەردانی سەرتاشخانە و ئەو شوێنانە دەكات مادەكانی جوانكاری و دەفرۆشن.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket