riklam

ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

ئابوری 07:39 AM - 2019-09-16
.

.

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق 51 ملیار دیناری وه‌ك پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

 

فه‌تحی محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم، رایگه‌یاندوه‌:" وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق 51 ملیار دیناری تری بۆ جوتیارانی هه‌رێم ناردووه‌ و هه‌ر پارێزگایه‌ك 17 ملیار دیناری بۆ ره‌وانه‌كراوه‌ و له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی پاره‌كه‌".

 

رونیشكرده‌وه‌:" له‌ كۆی 181 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران، ته‌نها 25 ملیار دینار لای به‌غداد ماوه‌ و بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ قۆناغێكی تر هه‌مووی ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات".

 

PUKmedia كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket