riklam

ترامپ: ئاماده‌ی كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازین

جیهان 07:00 AM - 2019-09-16
.

.

له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامده‌ری راسته‌قینه‌ی كرده‌وه‌كه‌ خسته‌ڕوو.

 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌تویتێكیدا رایگه‌یاندوه‌:" وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌ی كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌ كه‌ لایه‌نی تاوانبار بناسرێته‌وه‌و له‌ژێر چ پاڵنه‌رێك به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه‌ واده‌كات كه‌ لایه‌نی هێرشكه‌ر بناسین، له‌كاتی سه‌لماندنی ئه‌و راستیانه‌ ئاماده‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌بین".

 

له‌تویتێكی تردا سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتوویه‌تی:" ئاماده‌ین تاكو پاشای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ پێمان بڵێت چ لایه‌نێك ئه‌و كاره‌ی كردوه‌، وه‌ له‌ژێر چ پاڵنه‌رێك به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌".

 

PUKmedia  داڕشتنه‌وه‌" سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket