riklam

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ل ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 10:42 PM - 2019-09-15
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێبوار ھادی و شاندی یاوه‌ری.

سه‌رۆك به‌رھه‌م له‌ دیداره‌كه‌دا دووپاتی له‌گرنگیدان به‌داڕشتنی یاسا گرنگه‌كان كرده‌وه‌ له‌ پێناو بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ ھاووڵاتیان، ھاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسای پێشكه‌شكردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ژیان و گوزه‌رانی ھاووڵاتیانه‌وه‌.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار، ھیوای خواست كه‌ به‌ زووترین كات پرۆژه‌ یاساكان په‌سه‌ند بكرێن، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌یشی به‌وه‌كرد كه‌ ھاركارییه‌كی باش له‌ نێوان ھه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی وڵات و ھه‌ماھه‌نگییه‌كی به‌رده‌وامیش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و لیژنه‌ی یاساییدا ھه‌یه‌، له‌ پێناو داڕشتنی یاسا گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خزمه‌تكردنی ھاووڵاتیانه‌وه‌ كه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ وڵاتدا.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket