د. به‌رھه‌م ساڵح: له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت
عیراق 10:34 PM - 2019-09-15.
سه‌رۆك كۆمار دووپاتی كرده‌وه ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌و هه‌وڵه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه سه‌رچاوه‌یگرتووه كه له ئاسته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌كانی تردا دراوه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-9-2019 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به‌رێوه‌چوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌رانی په‌یوه‌ندیدار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی داكۆكی له مافه‌كانی ژنان و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پسپۆڕانی كاروباری ژنان و خێزان له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك به‌رهه‌م به بۆنه‌ی ته‌واوكردن و ناردنی پرۆژه یاسای توندوتیژی دژ به خێزان رایگه‌یاند: ئامانج له پرۆژه یاساكه بریتییه له پاراستنی خێزان له توندوتیژی كه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ر تاكێك له تهكهكانی خێزان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا، به تایبه‌تریش پاراستنی ژنان و كچان و منداڵ له چوارچێوه‌ی خێزاندا، چونكه هه‌ر ئازاردانێك دژ به پێودانگی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه.
سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌وه كرد پرۆژه یاساكه، توندوتیژی خێزانی وه‌ك تاوانێك ده‌ناسێنێت ھه‌ربه‌و یاسایه‌ش كه‌سی سه‌رپێچی كار سزا ده‌درێت، جگه له‌وه‌ش پرۆژه یاساكه ته‌واوی یاساكانی پێشوتر ھه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ھاوكات لیژنه‌یه‌كی باڵاش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێكده‌ھێنرێت كه كاره‌كانی بریتی ده‌بێت له داڕشتی په‌یڕه‌وێك بۆ كاری لیژنه‌كه به‌مه‌ستی پارێزگاریكردن له ھه‌ر توندوتیژهیهكی خێزانی.
ھه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ڕایگه‌یاند له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكده‌هێنرێت به‌ناونیشانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی خێزان) كه ئه‌ركه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له به‌دواداچوون و لیكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌سه‌ر توندوتیژی خێزانی ده‌كرێت، هاوكات دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌خێزان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێكده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی توندوتیژی خێزانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك به‌رھه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵات به دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی، كه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕه‌وی و سسته‌م له پێشنینه‌ی كاره‌كان بوو جگه له‌وه‌ش كارمان كرد بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌باری سیاسی تاكو لێكتێگه‌یشتنێكی ده‌ستوری له‌نێو لایه‌نه‌كان بێته كایه‌وه.
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و فه‌راھه‌مكردنی سه‌رچاوه خێروبێره‌كانی بۆ خزمه‌تی ھاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی و فێركردن و گه‌شه‌پێدانی مافه ڕه‌واكانی ھاووڵاتیان ته‌ئكیدیشی كرده‌وه پارێزگاریكردن له‌و مافانه به‌گوێره‌ی ده‌ستور له پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌م وڵاته‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ھه‌میشه‌یی بۆ مافه‌كانی ژنان دكتۆره زكری عه‌لوش دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نھا بۆ ژنان نییه به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان ده‌گرێته‌وه، ھه‌روه‌ھا رایگه‌یاند كه ھیوامان زۆر به ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه كه به‌ره‌و سه‌رخستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی ھه‌نگاو بنێت، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشی له پشتیوانی پرۆژه‌كه‌دا به‌رزنرخاند.
ھه‌روه‌ھا ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران حه‌نان فه‌تلاوی دووپاتیكرده‌وه كه پڕۆژه یاساكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت نییه، ھه‌روه‌ھا ڕێزی له پێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گرێت و ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆك كۆماریشی له ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌كه یاسا و پشتیوانی به‌رده‌وامی بۆ پرسی ژنان به‌رزنرخاند.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ژنانی عێراقیش ئاڵا تاڵه‌بانی باسی له ته‌واوكردنی پرۆژه یاساكه كرد و ڕایگه‌یاند، كه یاسایه‌كه دڵخۆشكه‌ره جێگه‌ی ئومێدی ھه‌مووانه و ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و تیمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشی له ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌دا به‌رزنرخاند.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵان له په‌رله‌مان ھه‌یفا ئه‌مین ڕایگه‌یاند كه دیارده‌ی توندوتیژی خێزانی ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م یه‌كگرتوویی و سازانی خێزاندا، چونكه خێزان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ھاوكات ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له كۆتایدا سه‌رۆك به‌رھه‌م دووپاتیكرده‌وه كه دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی زۆر له باره‌ی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌ت یان ئه‌نجومه‌نێكی باڵای ژنانه‌وه كرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌زمونی وه‌زاره‌تی ژنان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆ داكۆكی كردن له مافی ژنان، چونكه ئه‌م پرسه پێویستی به ھه‌وڵێكی گشگیری كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ت ھه‌یه، ڕاشیگه‌یاند كه له ده‌رئه‌نجامی ڕاوێژكردندا گه‌یشتینه بیرۆكه‌یه‌ك ئه‌ویش داڕشتنی یاسایه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ژنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویستی به پێكھێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانییه بۆ ژنان له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24