riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌ردانی عومه‌ر فه‌تاح و موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:03 PM - 2019-09-15
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-9-2019 له‌شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ هاوڕێیه‌تی حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری كردو له‌ ته‌ندروستی پرسی.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆی به‌ باشبوونی ته‌ندروستی عومه‌ر فه‌تاح ده‌ربڕی و هیوای خواست به‌رده‌وام بێت له‌ كاره‌كه‌ی.

هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌ردانی موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی كردو له‌ هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشی بۆ خواست.

لای خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر فه‌تاح و موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی سوپاسی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و وه‌فدی هاوڕێیان كرد.

PUKmedia  راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket