وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند پلانێكی گرنگ گه‌ڵاڵه ده‌كات
کوردستان 09:19 PM - 2019-09-15.
له درێژه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی بۆ زانكۆ و دامه‌زراوه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌ڕه‌وشی خوێندنی باڵا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی كۆیه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌میانی به‌شداریشی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه ڕایگه‌یاند: هه‌ر وه‌ك چۆن میراتگری سه‌روه‌رییه‌كانی مێژوی شاره‌كه‌ن، به‌هیوام ببنه پێشه‌نگ بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئاینده.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-9-2019 د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی كۆیه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆش كۆبۆوه‌و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پێشخستنی ئاستی زانكۆكه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، له سه‌ره‌تادا د. وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆ كۆیه له وته‌یه‌كدا باسێكی له‌باره‌ی زانكۆی كۆیه‌و مێژوی دامه‌زراندن و پێكهاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك كورته‌یه‌كیشی له‌باره‌ی پرۆژه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ و ئه‌و به‌رنامه نێوده‌وڵه‌تیانه پێشكه‌ش كرد كه په‌یوه‌سته به‌پێشخستنی ئاستی زانكۆی كۆیه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه ڕایگه‌یاند: كۆیه شارێكی گرنگه له مێژوی میلله‌ته‌كه‌مان و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و حوكمڕانییه، گه‌وره پیاوانی ئه‌و شاره رۆڵی سه‌ره‌كیان له شۆڕش و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بوه‌و له‌ڕووی رۆشنبیری و كلتوریشه‌وه كۆیه رۆڵی سه‌ره‌كی له په‌ره‌پێدانی وڵاته‌كه‌ماندا هه‌بوه. د. ئارام محه‌مه‌د وتیشی: زۆرن ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له زانكۆی كۆیه‌دا هه‌بوه، له سه‌روی هه‌مویانه‌وه رۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له دامه‌زراندن و پشتگیری به‌رده‌وامی بۆ زانكۆی كۆیه‌و گه‌شه‌پێدانی ئاسته‌كه‌ی جێگه‌ی ته‌قدیری زۆری هه‌موانه، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌رۆك و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه به‌رز ده‌نرخێنین بۆ هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونیان.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دڵسۆزی و په‌رۆشیتان بۆ زانكۆ واده‌كات ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت بتوانین له‌و شوێن و ئاستانه‌ی له تواناماندا بێت هاوكارو پشتگیرتان بین و درێغی له گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه نه‌كه‌ین. بۆیه داواتان لێده‌كه‌م به هه‌مان گڕوتینی ڕابردو پێشه‌نگبن بۆ ده‌ستكه‌وتی زانستی تازه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا د. ئارام محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: ئومێد‌و ئیراده‌مان هه‌یه بتوانین به‌یه‌كه‌وه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان، چونكه به‌ته‌نها هیچمان بۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر یه‌ك تیم و هاوئاهه‌نگ نه‌بین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئاینده‌یه‌كی گه‌شه بۆ زانكۆكه‌تان، به‌و پێیه‌ی ده‌مانه‌وێت زانكۆی كۆیه ده‌روازه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی ئاینده بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌تی زیاتری خوێندنی باڵا بۆ ده‌رچوانی زانكۆكانمان بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پلانه‌كانمان ڕێگر بێت له‌چونه ده‌ره‌وه‌ی سامانی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌مان و زۆرترین ده‌رفه‌تیش بۆ خوازیاران له‌ڕێگه‌ی پلانه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و خوازیاران كاته‌كانتان به‌كار بهێنن بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی و ئه‌كادیمییان. وتیشی به‌م شێوه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین كار بۆ بنیادنانی ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر و گه‌شه‌كردو بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه هه‌ریه‌ك له ڕاگری كۆلێژه‌كانی زانكۆی كۆیه پێشنیاز و بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی پێشخستنی ئاستی زانكۆ و ئاسته‌نگ و پرۆژه‌كان خسته‌ڕوو.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25