riklam

جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی عیراق و هەرێم دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:11 PM - 2019-09-15
.

.

ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۹/٥ (ئه‌حمه‌د ریاز عوبێدی) وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی عیراق سه‌ردانی (حه‌مه‌یحه‌مه‌سه‌عید)وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌ داهاتودا كرا .

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق باسمان له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كرد کەله‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت هه‌ن بۆیە هەوڵی جدی دەدەین بۆ چاره‌سه‌رکردنیان .له‌ داهاتوش پێكه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ په‌یوه‌ندی و هاوكاری و دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا لیژنه‌ دروست ده‌كه‌ین .

وتیشی: وه‌زیری وه‌رزش و لاوان یه‌كێكه‌ له‌و وەزیرانەی حکومەتی ناوەند هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم هه‌یه‌ و بۆ داهاتوش هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت ،  وه‌ك وەزارەتمان  زیاتر به‌شداری ده‌كه‌ین له‌و چالاكییانه‌ی له‌ ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن .

(ئه‌حمه‌د ریاز عوبێدی) وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق وێڕای سوپاس وپێزانین بەرانبەر بەوپێشوازییە ڕایگەیاند دەمانەوێت پەیوەندی وهەماهەنگی جدی وکارامان لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێم هەبێت،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  سەردان ودیدارمان بەردەوام دەبێت  ئێستاش گه‌یشتینه‌ ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ بواری وه‌رزش و لاوان كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین ، دیدار و كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی زیاترهەبێت بۆ داڕشتنی هێڵه‌ گشتیه‌كانی پرۆتۆكۆلی هاوكاری نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان  له‌ بواری وه‌رزش و لاوان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ

هەردولا هاوهەڵوێست وهاوڕابوون بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی وهاوکاری وهەماهەنگی لەنێوانیاندا ، بۆئەمەش پێویستە پەیوەندییەکان شۆڕبکرێنەوە بۆخوارەوە ، بەشێوەیەک بەڕێوەبەرایەتییەکانیش بگرێتەوە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند.

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket