riklam

فینلاند.. كۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموكرات بەرێوەچوو

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2019-09-15
.

.

رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٠١٩/٩/١٤ لەشاری توركو بەسەرپەرشتی كۆمیتەی حزبی دیموكراتی كوردستان لە فینلاند كۆڕیادی شەهیدانی قەڵای دیموكرات بە بەشداری نوێنەری زۆربەی حزبە كوردستانیەكان لە نێوانیان نوێنەری كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە فینلاند خلیفە گە بەرپرسی كەرتی توركو بەرێوەچوو.

 هەروەها بەئامادەبوونی  نوێنەری یەكێتی لە فینلاند شاخەوان شیخ محمد ماوەیلی و بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە رەوەندی كوردستانی، سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان ئامادەبووان و لەسەر ئاوازی سروودی ئەی رەقیب دەقیقەیەك بەپێوە وەستان.

پاشان زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا، دوای ئەوە ووتاری كۆمیتەی حزبی دیموكراتی كوردستان  پێشكەش كرا پاشان دكتۆر ئاسۆ حسن زادە جێگری گشتی حزبی دیموكرات باسێكی دورودرێژی لەسەر رۆژی ١٧ خەرمانان و شەهیدانی میكۆنوس پێشكەش كرد، دوای ئەوە بەشداربووان هەركەس لەلای خۆیەوە كۆڕیادەكەیان دەوڵەمەند كرد بە گفتوگۆیەكی كوردپەروەرانە دەربارەی ئەم كۆریادە و پرسە هەنووكەیەكانی ئێستای كوردستان، لە كۆتاییدا لەسەر ئاوازی سروودی ئەی رەقیب كۆڕیادەكە كۆتایی هات.


PUKmedia  راگەیاندنی كۆمیتەی فینلاند

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket