riklam

وەزیری پێشمەرگەو كونسوڵی ئێران چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

کوردستان 04:09 PM - 2019-09-15
.

.

كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد و لەدیدارێكیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و هەماهەنگیە هاوبەشەكان كرایەوە‌.

بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەهەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوانیان، ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی كرد لە نەسروڵڵا زارع رەشنودی، كۆنسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێرو وەفدی هاوڕێی.

لەدیدارێكدا وەزیری پێشمەرگە خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەسەردانی كونسڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، هیواشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران زیاترو بەردەوامی پێبدرێت. 

لای خۆیەوە، كۆنسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر پیرۆزبایی لەشۆڕش ئیسماعیل كرد، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری كاروباری پێشمەرگە و هیوای خواست لەو ئەركە تازەی سەركەوتوو بێت، هاوكات جەختی لەسەر پاڵپشتی و پشتگیری وڵاتەكەی كردەوە لەبواری پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئاستەكانی ئابووری و كلتووری و فەرهەنگیی.

لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا رەشنوودی رایگەیاند: هەروەك لە رابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هاوكارو هەماهەنگ بووەو لە رۆژە ناخۆشەكاندا پشت و پەنای خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە، لەئێستاو داهاتووشدا هەمیشە هاوكارو هەماهەنگ دەبن، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەبوارە جیاوازەكاندا.

PUKmedia 

 

9654.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket