riklam

سەرۆكی پەرلەمان و هەرێم: دەستوور سەردەمی و گەل پەسەند بێت

کوردستان 04:00 PM - 2019-09-15
.

.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەسەرۆكایتەتی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد، لەكۆبوونەوەیەكدا تاووتوێی چەند پرسێكی سیاسی و یاسایی تایبەت بەهەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆو عیراق كرا.

لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئامادەكاریی نوسینەوەی دەستورێكی سەردەمیانەو گەل پەسەند لەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتمانی و رێزگرتن لەمافی سەرجەم پێكهاتەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی پێویستی قۆناغەكەیە.

هەر لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكەدا پتەوكردنی هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنەرانە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان هەردوولا بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت و لەچوارچێوەی ئەو ماف و شایستانە بێت كە دەستوری ساڵی 2005 بەهەرێمی كوردستانی داوە دووپاتكرایەوە.

هەروەها باس لەوەشكرا كە بارودۆخی هەرێم و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە وادەخوازێت كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكان بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت.

لەبارەی پرسی چاكسازیش هەردوولا هاوڕابوون لەسەرخستنی رێككارەكانی پرۆسەی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی كە رەنگە بێنە سەر رێگای.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمان

 

120.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket