riklam

بافڵ تاڵەبانی و عەبدولمەهدی تەئكید لەچارەسەكردنی كێشەكان دەكەنەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:39 PM - 2019-09-15
.

.

 بافڵ تاڵەبانی و عادل عبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەو سەبارەت بەپرسە سیاسی و ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق گفتوگۆكرا.  

لەكۆبوونەوەكەدا كە ئاراس شێخ جەنگی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ئامادەیی بوو ، بافڵ تاڵەبانی جەختی لەگرنگی هەماهەنگی  و دیدی هاوبەش و گفتوگۆی جدی كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستورو چەسپاندنی دادپەروەری. 

داواشیكرد لەگفتوگۆكاندا گیانی پێكەوەیی و لێبوردەیی زاڵبكرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقییەكان بەتایبەت لەئێستادا كە زەمینەی گفتوگۆی بنیادنەر رەخساوە. 

بافڵ تاڵەبانی ئەم هەنگاوەشی بەفاكتەری بەهێزتركردنی عیراق و هەرێم وەسفكرد.

PUKmedia 

 

4523.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket