riklam

عومەر چاوشین لەباوەشی خۆشەویستی هونەرمەندان دا

ئەدەب وهونەر 03:21 PM - 2019-09-15
.

.

ژمارەیەك لەهونەرمەندانی شاری سلێمانی لەسەر داواكاری هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لەشاری سلێمانییەوە بەڕێكەوتن بۆ شاری هەولێر و گوڵی وەفا و رێزلێنانیان پێشكەشی هونەرمەند عومەر چاوشین كرد.

لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا كە بانگەوازی بۆ كۆكردنەوەی هونەرمەندان كرد بە PUKmedia ی راگەیاند: هونەرمەند عومەر چاوشین لەكاتێكدا بۆشاییەكانی كارە هونەرییەكانی پڕ دەكردەوە، كە ژن نەیدەتوانی بەشداری لەوكارانەدا بكات و ئەو هونەرمەندە بەجل و بەرگی ژنانەوە رۆڵی ژنی دەگێڕا.

وتیشی: ئێمە قەرزاری ئەو هونەرمەندەین و پاش ئەوەی زانیمان لەخانەی بەساڵاچوواندایە لەگەڵ هونەرمەند بەكر مستەفا و چەند هونەرمەندێكی دیكە سەردانەكەمان رێكخست و بەخۆشحاڵییەوە هونەرمەندان بەپێی تواناكانی خۆیان بەدەنگ داواكارییەكەمانەوە هاتن.

ئەحمەد جۆڵا سوپاسی خانەی بەساڵاچووانیشی كرد كە پێشوازییەكی گەرمیان لێكردن و ئەركیان كێشا.
لەبەرامبەریشدا هونەرمەند عومەر چاوشین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: خۆشحاڵ بووم بەبنینەوەی زۆرێك لەو هونەرمەندانەی كە نزیكەی 10 ساڵ دەبێت نەمبینیون و زۆر دڵخۆشم بەسەردانەكەتان.

ئەمەش لەكاتێكدیە هەفتەی رابردوو هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەڕێگەی بانگەوازێكەوە داوای لەهونەرمەندان كرد كە رێكبكەون پێكەوە سەردانی شاری هەولێر بكەن، تا لەنزیكەوە سەردانی هونەرمەند عومەر چاوشین بكەن و گوڵی وەفا و رێزلێنانی پێشكەش بكەن.

هونەرمەند عومەر چاوشین لەساڵی 1942 لەگەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، لەساڵی 1967 پەیوەندی بەتیپی نواندنی سلێمانییەوە كردووە ئەندام، بەشداری چەندین كاری  دراما و شانۆی كردووە و زۆربەی كات رۆڵی ژنی بینیوە، لەئێستاشدا لەخانەی بەساڵاچووان لەشاری هەولێر ژیان بەسەردەبات.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket