riklam

پێنج شه‌ش ساڵى تر

بابەتی گۆڕاو 03:16 PM - 2019-09-15
.

.

پێنج شه‌ش ساڵى تر

- ئه‌و كافتریا گه‌وره‌یه‌ ئه‌بینى كوڕم؟
× به‌ڵێ .. بۆ؟
- ئه‌وه‌ جاران پێ یان ئه‌وت مزگه‌وتى گه‌وره‌
×××
- زه‌حمه‌ت نه‌بێ گه‌ڕه‌كى سه‌رشه‌قام له‌كوێوه‌یه‌؟
× نعم؟؟
×××
- به‌رنامه‌كه‌تان ته‌ندروستى یه‌؟
× به‌ڵێ
- كێ سپۆنسه‌رتان ئه‌كات؟
× وه‌ستا ساڵحى سه‌روپێ
×××
- هه‌بوو نه‌بوو
× ئێ؟؟
- شتێك هه‌بوو ناوى وه‌فا بوو
×××
- پیاوێكى شه‌ریفم ئه‌وێ.. له‌كوێ ده‌ستم ئه‌كه‌وێ؟
× له‌ مه‌تحه‌ف
×××
- مه‌سئوله‌كه‌ى ئێوه‌ش خه‌ریكى قاچاخه‌؟
× ئه‌ى ته‌بعه‌ن
- هى چى؟
× به‌ردى هه‌ڵماقۆ
×××
- ئه‌چم بۆ رێوره‌سمه‌كه‌.. زۆرم پێ ئه‌چێ
× رێوره‌سمى چى قوربان؟
- بنكه‌یه‌كى پۆلیس ئه‌كه‌ینه‌وه‌
× ئه‌هلى یه‌؟
- ئه‌ى قابیله‌ حكومى بێ؟
×××
- ئه‌له‌و.. له‌كوێن ئێوه‌؟
× لاى فولكه‌ى كاوه‌وه‌
- ده‌باشه‌ منیش له‌سه‌یاره‌دام.. دوو سه‌عاتى تر ئه‌گه‌مه‌ لاتان
× بۆچى له‌كوێ ى؟
- لاى چاڤى لانده‌وه‌
×××
- ئه‌و وه‌ره‌قه‌ زله‌ چى یه‌ شتى لێ نووسراوه‌ یابه‌؟
× ئۆى.. یادى به‌خێر، ئه‌وه‌ جه‌ریده‌یه‌
×××
- سڵاو هه‌ڤاڵ
× سه‌رچاو.. فه‌رموو
- عه‌له‌مێكى پارتیمان ئه‌وێ بێزه‌حمه‌ت
× كۆمیته‌ن یان مه‌كۆ؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket