riklam

هاوپه‌یمانان به‌ 36 تۆن بۆمب چه‌ند داعشیان كوشتووه‌؟

جیهان 02:37 PM - 2019-09-15
.

.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، له‌دورگه‌یه‌كی سه‌ربه‌ رووباری دیجله‌ له سنوري شەڕگات، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا 36 تۆن بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌دورگه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

 

چه‌ند تیرۆرست كوژراون؟

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان، بۆچوون و زانیاری جیاوازیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،  به‌پێی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌و بۆردومانه‌دا ته‌نها 12 تیرۆرستی داعش كوژراون.

 

وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی باس له‌كوژرانی 25 تیرۆرستی داعش ده‌كات، كه‌ له‌مه‌ترسیدارترین تیرۆرسته‌كان بوونه‌.

 

بۆچی ئه‌و شوێنه‌ بۆردومان كرا؟

دورگه‌ی كه‌نعوس، به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری شوێنی سه‌ره‌كی هاتووچۆی تیرۆرستانی داعش بووه‌ بۆ ناو خاكی سوریاو عیراق.

راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شوێنی گه‌وره‌ به‌رپرسانی داعش بووه‌ كه‌له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هاتوچۆیان كردوه‌و ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سات و كاته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردومان كردوه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ تیرۆرستی داعش ویستویانه‌ بچنه‌ شوێنه‌كه‌و شوێنه‌كانیان بگۆڕن.

 

به‌پێشكه‌وتووترین جۆری فڕۆكه‌ ئه‌نجامدراوه‌

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردوای بۆردومانه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌به‌كارهێنانی هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی ئێف 15 و ئێف 35 ده‌كات، كه‌له‌و بۆردومانه‌دا به‌شداربوون و 36 تۆن بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 

تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی بووه‌ 

هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی سه‌ربازی پێیانوایه‌ له‌ڕووی كوشتنی تیرۆرستان و تێكدانی پیلانه‌كانی داعش هێنده‌ بایه‌خدار نه‌بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌و بۆردومانه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مریكا هه‌ردوو جۆره‌ فڕۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی  تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كارهێناوه‌، له‌ڕووی ئامانج و هێزی خێراییه‌وه‌.

 

زۆرینه‌ی دورگه‌كه‌ وێران بووه‌ 

فۆكس نیوز وێنه‌یه‌كی ده‌زگای پلانێتی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌تیایدا ده‌ری ده‌خات، كاریگه‌ری بۆردومانه‌كه‌ چی به‌دوورگه‌كه‌ كردوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌و دورگه‌یه‌ وێران بووه‌.

 

PUKmedia   داڕشتنه‌وه‌ "سامان یاروه‌یس"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket