riklam

رێوره‌سمێك بۆ پیرۆزبایی له‌ شێخ جه‌عفه‌ر رێكده‌خرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:34 PM - 2019-09-15
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  له‌باره‌گای هێزه‌كانی 70 به‌ئاماده‌بونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حاكم قادر حه‌مه‌جان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی و مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ده‌زگای دژه‌تیرۆرو فه‌رمانده‌و پله‌دار و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كرد.

به‌مه‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بوو به‌جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتی زیاتریان بۆ خواست .

هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌ڵێنی پێدان كه‌ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكی هه‌رێمیدا بێت هاوكارو پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان بێت و هه‌ر پشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket