riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی په‌رۆشی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:27 PM - 2019-09-15
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی و عمار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ له‌ به‌غدا، له‌ دیدارێكدا كه‌ ئاراس شێخ جه‌نگی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماده‌یبوو گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌و ته‌ئكید له‌كاری ھاوبه‌ش و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و ھاریكاری نێوان یه‌كێتیی و ره‌وتی حیكمه‌ كرایه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی ھه‌ولێر و به‌غدا و به‌ھێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا بكات.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی په‌رۆشی یه‌كێتیی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و عێراق و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ھه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆوه‌بینێت پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ھه‌ردوولادا بنیادبنرێته‌وه‌ و به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كاندا زاڵبین و كاربكه‌ین له‌ پێناو به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی داموده‌زگاكانداو چه‌سپاندنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومه‌تی ھاووڵاتی بوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket