riklam

سلێمانی .. بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت

کوردستان 12:18 PM - 2019-09-15
.

.

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌به‌ن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هاوڵاتیان له‌ برنجی خراپبوو ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌.

له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینی ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌ و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.

بڕی برنجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ (750) كیلۆگرام زیاتره‌ و له‌ جۆره‌كانی (السلگان، مه‌رجان، دۆلفین، فاخر و تایله‌ند)‌یه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی كه‌ خراپ ده‌بن یاخود ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری‌ زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی‌ خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه‌ خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكیه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وشیاوی خواردن نامێنن و پێویسته‌ له‌ناو ببرێن.

وتیشی: به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌‌ به‌سه‌ربچێت، له‌خوارده‌مه‌نیه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مێروو كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ خراپبووه‌‌ ده‌خوات.

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌‌ ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن ده‌یخۆن، دڵنیابنه‌وه‌ له‌به‌رواری دروستكردن وبه‌سه‌رچوونی‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما له‌‌ كۆگاكان خۆراكه‌وشكه‌كان مێروو تێی نه‌داون پاشان‌ بیكڕن و به‌كاریبێنن.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket