riklam

سلێمانی.. بكوژانی راوێژ سزا دران

کوردستان 11:49 AM - 2019-09-15
.

.

كه‌سوكاری راوێژ داوای به‌سزا گه‌یاندنی بكوژانی كورِه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن به‌كوشتنی راوێژ ساڵح، له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه‌ سزای 15 ساڵ و 20 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

له‌دوای دادگاییه‌كه‌ش كه‌سوكاری (راوێژ) مێردمنداڵه‌كه‌ كه‌نه‌كه‌وه‌ له‌به‌ر دادگای سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو ره‌تتیان كرده‌وه‌ به‌و سزایه‌ رازی بن و داوای له‌سێداره‌دانی تاونبارانیان ده‌كرد.

ئه‌مڕۆ 15-9-2019 دادگای سلێمانی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارێك و هه‌روه‌ها سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ ده‌ركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سوكاری راوێژ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگایان ره‌تكرده‌وه‌و داوایان كرد تاوانباران له‌سێداره‌ بدرێن.

رۆژی 30-4-2019 له‌ لایه‌ن دوو هاوڕێیه‌وه‌ راوێژ ساڵح كوژراو پۆلیسی سلێمانیش له‌دوای رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی راگه‌یاندو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌به‌ر مۆبایله‌ گرانبه‌هاكه‌ی راوێژ له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه‌ كوژراوه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت


ورده‌كاری كوشتنی منداڵه‌كه‌ی گه‌رِه‌كی كه‌نه‌كه‌وه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket