riklam

گه‌رمیان.. پشتیوانی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت

کوردستان 11:26 AM - 2019-09-15
.

.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند، پشتیوانی سه‌رخستنی پرسی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلولی 2019 لێپرسراو و نوێنه‌ری تیمه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردو له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ مه‌لا ناسر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌كره‌‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بوون، چۆنێتی كاركردنی ئه‌و تیمانه‌و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌رمیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.

سه‌ڵاح كوێخا به‌ڵینی پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ و داوای لێكردن به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و هه‌رچی پێویستبێت له‌پێناو كوردستانی بوونی ئه‌وناوچانه‌دا بیگرنه‌به‌ر.

فۆتۆ / كاوه‌ جاسم


PUKmedia راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket