دیموكراسی تونس تاقانەیە
ریپۆرتاژ 11:09 AM - 2019-09-15.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-9-2019 جارێكی دیكه هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێرن.
جاران له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بیدا كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چوو پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت، خه‌ڵك ده‌یانگوت كه فڵان كاندید به 99.% ده‌رده‌چێت، چونكه سیستمه‌كه تاك حزبی و تاك كاندید بوو. به‌ڵام ئێستا له‌هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی دۆخه‌كه گۆڕاوه بۆ نموونه وڵاتی تونس، ئه‌وه سندوقه‌كانی ده‌نگدانه ده‌ریده‌خات كێ براوه‌یه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تونس سێهه‌مین هه‌ڵبژاردنی تونسه له ساڵی 2011 وه و به‌ڕای چاودێرانی سیاسی تونس توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و سه‌ركه‌وتوانه دیموكراسی له‌و وڵاته پیاده بكات و سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه له باكووری ئه‌فریقا و جیهانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستبهێنێت و دیموكراسییه‌كه‌ی تاقانه بێت.
تونس، سیستم كۆمارییه و ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 164 هه‌زار و 165 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه. زمانی ڕه‌سمی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام زمانی فه‌ڕه‌نسی باوه، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانه.
سه‌رۆك كۆماری ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می هه‌یه و حكومه‌ت به ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانه و په‌رله‌مانیش پێگه و جێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا بوو وڵات تاك حزبی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا فره حزبییه.
له‌دوای ڕووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی بن عه‌لی له ساڵی 2011 دا تونس تا ئێستا سێ سه‌رۆك كۆماری به‌خۆیه‌وه بینیوه. فوئاد مبزع بۆ ماوه‌ی 11 مانگ له ساڵی 2011 دا سه‌رۆك كۆمار بوو. دواتر مه‌نسه‌ف مه‌زروقی له ساڵی 2011 تا ساڵی 2014 سه‌رۆك بوو. پاشان باجی قائید سبسی له ساڵی 2014 وه هه‌تا كانی مردنی له ئه‌مساڵدا سه‌رۆك كۆمار بوو. سبسی توانی به سیاسه‌ته‌كانی خۆی ئارامی له وڵات جێگیر بكات و ڕێگه له ئاژاوه و نائارامی بگرێت.
دیموكراسییه‌كه‌ی تونس له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی تاقانه‌یه و شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گفتوگۆ و دیبه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه. هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن له ئیسلامییه‌وه بگره هه‌تا سكۆلار، ژنان و پیاوان و گه‌نجان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ئاماده‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 26 كاندید هه‌یه كه دوانیان ژنن و ئه‌گه‌ری زۆریشی هه‌یه كه هه‌ڵبژاردن بچێته خولی دووه‌م. را‌شد عه‌نووسی سیاسه‌تمداری ئیسلامگه‌رای به‌ناوبانگی تونسی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كاندید نه‌كردووه و به‌نیازه بۆ ئه‌ندامبوون له‌په‌رله‌مان خۆی كاندید بكات.
عه‌بدولفه‌تاح مورو له دامه‌زرێنه‌رانی حزبی ئیسلامی نه‌هزه خۆی كاندید كرد و ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره ئه‌وه‌یه كه نه‌بیل قروه‌ی سه‌رمایه‌داری تونسی به‌شداریكردووه هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا نه‌بیل ده‌ستگیر كرا به‌ڵام كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس بڕیاریدا كه نه‌بیل ده‌توانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. نه‌بیل نازناوی به‌رلۆسكۆنی تونسیان پێبه‌خشیوه.
عه‌بدولكه‌ریم زوبێدی وه‌زیری به‌رگری تونس خۆی كاندید كردووه ناوبراو له‌ساڵی 2011 تا ئێستا وه‌زیری به‌رگری تونسه و یه‌كێك له پاشماوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بن عه‌لی.
به‌هاری عه‌ره‌بی تونس
شۆڕشی تونس له ساڵی 2011 به خۆسوتاندنی ده‌ستفرۆشێك ده‌ستیپێكرد، ئه‌ویش به‌هۆی خراپبوونی دۆخی ئابووری و خراپی باری ناله‌باری ژیان. تونس دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ له‌ژێر چنگی فه‌ڕه‌نسا دابوو له‌ساڵی 1956 سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت و له‌ساڵی 1956 هه‌تا ساڵی 2011 ته‌نها دوو سه‌رۆك وڵاتیان به‌ڕێوه برد. حه‌بیب بۆرقیبه و زه‌ین عابه‌دین بن عه‌لی.
هه‌رچه‌ند دۆخی ئابووری تونس خراپ بوو، به‌ڵام دوای ڕۆیشتنی بن عه‌لی به‌ر له‌وه‌ی بیر له ئابووری بكرێته‌وه بیر له دیموكراسی كرا. ئه‌و دۆخه به قازانجی ئیسلامییه‌كان بوو هه‌ر زۆر زوو توانیان بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات.
له‌ئێستا دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته زۆر باشه و جێگیره. ئیتر تیرۆری سیاسی له‌و وڵاته نه‌ماوه. داعش و قاعیده سه‌ركه‌وت و له‌ناو براون. ڕێژه‌ی بێكاری 30% و باری ئابووری خراپ.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تونس‌دا حه‌وت ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 70 هه‌زار پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌پارێزن.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18