riklam

كچێك به‌هۆی گاڵته‌پێكردنی مامۆستاكه‌یه‌وه‌ خۆی ده‌كوژێت

ژنان‌ 10:28 AM - 2019-09-15
.

.

كچێك له‌كینیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له‌خوێندنگه‌ سوڕی مانگانه‌ی ده‌ستپێده‌كات و له‌ لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ گاڵته‌ی پێده‌كرێت خۆی ده‌كوژێت.

هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار كچێكی 14 ساڵان له‌كینیا كاتێك له‌خوێندنگه‌ سوڕی مانگانه‌ی ده‌ستپێده‌كات و له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه‌ به‌هۆی نه‌زانینییه‌وه‌ هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كرابوو، له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و ده‌كرێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌كه‌ی.


له‌دوای ئه‌و رووداوه‌ش حاڵه‌تی ده‌رونی كچه‌كه‌ تێده‌چێت و په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات و رۆژی هه‌ینی رابردووش ته‌رمه‌كه‌ی له‌شونێكی چۆڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌.
له‌دوای خۆكوشتنی كچه‌كه‌، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و چالاكوانانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدارو داواكرا، یاسای هه‌بوونی پێداویستی پزیشكی له‌خوێندنگه‌كان دابنرێت و جێبه‌جێ بكرێت.


PUKmedia رۆژنامه‌ی گاردیان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket