riklam

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێندنی ئه‌مساڵی ده‌ستپێكرد

کوردستان 09:54 AM - 2019-09-15
.

.

ئه‌مڕۆ 15-9-2019  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌وامی ئاسایی ئه‌مساڵی خوێندنی خوێندكارانی ده‌ستپێكرد.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی زانكۆكه‌، پرۆسه‌ی خوێندن له‌ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆ دیاریكراوه‌و داواش له‌خوێندكاران ده‌كات پابه‌ندبن به‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌سه‌ر راسپارده‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ پێشوازیكردن له‌ خوێندكاران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجامداره‌وه‌ له‌ گشت كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆ له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری و كه‌لوپه‌له‌كان بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوڕان و كچان وه‌ نوێكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن و ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌لی نوێ بۆیان، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و گونجاو له‌ رێگه‌ی سه‌وزایی و پاركه‌كانی ناو كه‌مپسه‌كانی زانكۆ.

PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket