riklam

دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌

تاراوگە‌‌ 08:55 AM - 2019-09-15
.

.

یادی 27ه‌مین ساڵیادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی له‌ دانیمارك  كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی  نوێنه‌رانی چه‌ندین پارت و لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 14-9-2019 له‌شاری ڕۆسكیلده‌ی ووڵاتی دانیمارك یادی 27ه‌مین ساڵیادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ دانیمارك كرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب كرایه‌وه‌، پاشان به‌چه‌ندین نمایش و دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنان له‌ شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌ وتاری كۆمیته‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌( ره‌حیم خالید نه‌ژاد)ه‌وه‌ خوێنداریه‌وه‌ و پاش به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان تیشكی خسته‌ تیرۆر كردنی دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی .

له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمیته‌ی حزبی دێموكراتی كوردستان وه‌فدێك به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌پێكهاتبوون له‌ (هاوڕێ محممود ) لێپرسراوی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبن هاگن و ئه‌ندامی كه‌رت ( سه‌باح فارووق )   به‌شداربوون و هه‌ر بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ش وتاری كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هاوڕێ محموده‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و سه‌ره‌تا سوپاسی بانگهێشته‌كه‌ی كردو به‌ناوی كۆمیته‌وه‌ تیرۆر كردنی دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی به‌كارێكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

به‌چه‌ندین ووتارو هۆنراوه‌ له‌ لایه‌ن پارت ولایه‌نه‌كانی به‌شداربووی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ یاده‌كه‌ به‌رز ڕاگیرا و  خانمه‌ ھونه‌رمه‌ند مزگین و ئـه‌نده‌رسی ھاوژینی به‌مۆزیك و چڕینی سۆز بۆ شه‌ھیدان به‌شداربوون .

مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ پارچه‌یه‌ك موزیك كۆتایی هات...


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیمارك

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket