riklam

داعش په‌لاماری شۆفێران دەدات

کوردستان 02:26 AM - 2019-09-15
.

.

ئه‌مشه‌و گروپی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك- به‌غداو په‌لاماری شۆفێره‌كانیان داوه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ كاتژمێر 9 ی ئه‌م شه‌و به‌رواری 2019/9/14  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به‌ چه‌ند ماتۆرسكیلێك هه‌وڵیان داوه‌ بێنه‌ سه‌ر ڕێگای گشتی نێوان به‌غدا _ خورماتوو نزیك گوندی بیر زه‌هه‌ب له‌ ناحیه‌ی ئامرلی.

 

وتیشی: به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبیه‌وه‌ بینراون و هاتوونه‌ته‌ ده‌ست لێیان و رێگایان نه‌دا كاره‌كه‌یان سه‌ر بگرێت و به‌ پێ زانیاره‌كان زیانی گیانی  هه‌یه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش.

 

رونیشكرده‌وه‌:"   به‌و هۆیه‌وه‌ شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر دانشتووی پارێزگای به‌سره‌  كه‌ له‌و كاته‌دا به‌ وێدا تێده‌په‌ڕی بریندار ده‌بێ به‌ ناوی عه‌باس جاسم هاشم ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌.

 

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket