riklam

ژماره‌یه‌ك خواردن له‌ خوێندنگاكان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

ئابوری 10:01 PM - 2019-09-14
.

.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی كردوه‌و تیایدا ناوی ئه‌و خواردنه‌ رێگه‌پێدراوو پێنه‌دراوانه‌ی ئاماژه‌ پێداوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌خواردنگه‌و كافتریاكانی خوێندنگاكان بفرۆشرێن.

 

له‌نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیدا ناوی چه‌ند خواردنێك هاتووه‌، كه‌ رێگه‌پێدراون له‌ناو فرۆشگاو خواردنگه‌و كافتریایی خوێندنگاكاندا به‌كاربهێرێن، وه‌ك" میوه‌ی وشك كراو جه‌ره‌سی داپۆشراو، له‌فه‌ی په‌تاته‌ی كوڵاو، مریشكی كوڵاو، له‌فه‌ی فه‌لافل و له‌فه‌ی هێلكه‌ی كوڵاو، میوه‌، بسكیتی پێچراو به‌هه‌موو جۆره‌كانی".

 

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌:" شیرو شه‌ربه‌تی پاكێت، بنێشت، نوقڵ، له‌فه‌ی خواردنی سوره‌وكراو، چیپس به‌هه‌موو جۆره‌كان و سارده‌مه‌نیه‌ گازیه‌كان، رێگه‌پێدراو نین له‌ناو خوێندنگاكاندا بفرۆشرین".

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

69355473_368430860775180_6391288889843122176_n.jpg

69954377_1245898835579890_9180954901184774144_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket