riklam

سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:31 PM - 2019-09-14
.

.

له‌ به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان و متمانه‌ پێدانیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سوپاسنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كادران‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سوپاس ‌و پێزانین

*جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان..
*كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان..
*كادران‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان..

دوابه‌دوای بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی‌و پاڵپشت به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ، پله‌كانمان بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌رزكرایه‌وه‌، ده‌مانه‌وێ‌ لێره‌وه‌، سوپاس‌و پێزانین‌و وه‌فاداری خۆمان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌:
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان، سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان؛ جێگرانی سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، ته‌واوی مه‌كته‌ب‌و مه‌ڵبه‌ند‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، پێشمه‌رگه‌ دانه‌بڕا‌و و دێرینه‌كان، زیندانه‌ سیاسییه‌كان، كادران‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی.. به‌ڕێزان؛ له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و كه‌سایه‌تی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، چین‌و توێژه‌ جیاوازه‌كان‌و هه‌ر به‌ڕێزێك، ده‌كه‌ین، كه‌:
به‌نامه‌و ته‌له‌فۆن‌و سه‌ردان، هه‌م پیرۆزباییان لێكردوین‌و هه‌م پشتیوانی خۆیان له‌پێناو سه‌ربه‌رزانه‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك‌و لێپرسراوێتی نوێدا، بۆ ته‌ئكید كردوینه‌ته‌وه‌.
هه‌ڤاڵان‌و به‌ڕێزان...
 لێره‌وه‌، رایده‌گه‌یه‌نین: ئێمه‌، هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ڤاڵانه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ك هه‌میشه‌، خوێندكاره‌ دڵسۆزه‌كه‌ی قوتابخانه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ‌و یه‌كێتی نیشتمانیی‌و رێبازی گه‌شاوه‌ی شه‌هیدان ده‌بین..
جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه‌: له‌پێناو وه‌یدیهاتنی ئامانجه‌ ره‌واكانی یه‌كێتییه‌كه‌مان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، هه‌ر تێكۆشه‌ری سه‌ر راست‌و له‌پێنا‌و یه‌كێتی ناو یه‌كێتیشدا، بۆ یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی هه‌ڤاڵانیشمان، پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆبووردین..

له‌گه‌ڵ رێزماندا

چه‌تۆ ساڵح سه‌عید       بورهان سه‌عید سۆفی     مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی   عوسمان بانی مارانی    پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی

    14-9-2019 سلێمانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket