riklam

لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لەگۆڕان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:09 PM - 2019-09-14
.

.

پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێكدا پیرۆزبایی لە عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەكات.

دەقی پەیامەكە..

پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزان كاك عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و كاك عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و كاك جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەكەم بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنە‌كان و لەرێی ئەوانیشەوە، پیرۆزبایی دەكەم لە تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەكە.

هیوادارم هەڵبژاردنەوەی رێكخەری گشتی و نوێكردنەوەی خانەی راپەڕاندن، تەبایی و هاوكاریی سیاسی و رێككەوتنامەی گرنگی دەباشان، لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێتەوە و هەماهەنگی نێوان هەردولا بخاتە سەرپێ.

بۆ راستكردنەوەی باڵانسی هێز لە هەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی زیاتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.


 لاهور شێخ جەنگی


PUKmedia   تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket