riklam

حاكم قادر.. په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه‌ بۆ ده‌وڵه‌تدارییه‌كی ته‌ندروست

ی.ن.ک‌‌ 06:32 PM - 2019-09-14
.

.

لیستی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رده‌م بۆ داڕشتنی هه‌موو ئه‌و بڕیارو یاسایانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ری پرسی چاكسازی ونوێبونه‌وه‌و دژایه‌تیكردنی دیارده‌یگه‌نده‌ڵی وبه‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت وسامانی نیشتمانی ده‌رده‌چن پێشه‌نگه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌و كۆبونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14-9-2019، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی ، به‌به‌شداری ڕزگارعه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیستی سه‌وزی (ی.ن.ك) به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وله‌ پاش گوێگرتن له‌ڕاوبۆچون وداخوازییه‌كانیان كه‌زیاتربۆ ئاسانكاری له‌به‌ڕێه‌بردنی ئه‌ركه‌په‌رله‌مانییه‌كانیان بوو ، حاكم قادر وتی: په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه‌ بۆ ده‌وڵه‌تدارییه‌كی ته‌ندروست و یاسایی وداوای لێكردن به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ده‌نگده‌ره‌كانیان داوه‌ هه‌وڵبدرێت جێبه‌جێی بكه‌ن وبۆباشتركردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانیان به‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی و گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی به‌سه‌رجه‌م نیشینگه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و شارو شارۆچكه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌ زیانی زیاتریان له‌خه‌بات و تێكۆشاندا به‌ركه‌وتووه‌، ببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك وداكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی داخوازی و به‌ده‌ستهێنه‌ری مافه‌كانیان بن، به‌تایبه‌ت بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌ویاسایانه‌ی كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌ به‌سازان له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسی یه‌كاندا .

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕزگارعه‌لی لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن بۆئاماده‌بووان دووپاتیكرده‌وه‌ ، كه‌ عیراق وبه‌گشتی وهه‌رێمی كوردستامن به‌تایبه‌تی ڕووه‌و كرانه‌وه‌ی زیاتری دیموكراسی زیاتر هه‌نگاوده‌نێ وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ڕوو له‌زیادبوونه‌و له‌داهاتوودا پێكه‌وه‌ زیاتر بۆ پرۆسه‌كانی داهاتوو خۆیان سازوئاماده‌كه‌ن .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket