مه‌لا به‌ختیار: جوانترین لوتكه‌ی به‌ره‌نگاری یه‌كێتی تۆماریكردووه
ی.ن.ک 06:07 PM - 2019-09-14.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك كوڕی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كات، كه له‌شاری هه‌ولێره‌وه سه‌ردانیان كردبوو..
له‌دیدارێكیشدا، كه ئه‌مڕۆ 14-9-2019، به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا له‌باره‌ی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتری رێباز‌و ئامانجه‌كان‌و ئایینده‌ی یه‌كێتییه‌وه، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه: كه‌سوكاری هه‌مووان له‌پێناویدا‌و له‌پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌شماندا شه‌هید بوون، به‌خۆشمه‌وه كه برایه‌كم شه‌هید بووه‌و ناشزانم ته‌رمه‌كه‌ی‌و گۆڕه‌كه‌شی له‌كوێیه! یه‌كێتییه‌ك 21 هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه، 1600 له‌سێداره دراوی هه‌یه، زۆبه‌ی ئه‌نفال‌و كیمیاباران له‌ناوچه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه! به‌شی زۆری ئه‌و گوند‌و دێهات‌و ناوچانه‌ی راگوێزراون له‌سنوری یه‌كێتی بووه، پێنج هه‌زار گوند‌و 26 ناحیه‌و چه‌ندین قه‌زا، كه وێران كراون، به‌شی هه‌ره زۆری هه‌ر له‌ناوچه‌و سنووری یه‌كێتی بوون‌و به‌شێكی كه‌می له‌ناوچه‌كانی تر بووه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش یه‌كێتیان كرد به‌و یه‌كێتییه‌ی له‌مێژوودا، شكۆیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ده‌توانم بڵێم: جوانترین لوتكه‌ی به‌ره‌نگاریی، شۆڕشگێڕێتی‌و فیداكاری له‌مێژووی نوێ‌دا، یه‌كێتی تۆماریكردووه.
راشیگه‌یاند: ئازایه‌تی له‌بڕیاری سیاسی‌دا، هه‌ر له‌ده‌ستپێكردنی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، تا ده‌گاته ده‌ستپێكردنی شۆڕش‌و تا ده‌گاته به‌رگه‌گرتنی هه‌موو رووداوه‌كان، كه ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه، زۆر له‌وه به‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی تردا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی به‌رگه‌مان گرت، به‌رگریمان كرد‌و هه‌ر ماینه‌وه.
كه یه‌كه‌م دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌دوای دوو مانگ له‌كاره‌ساتی شۆڕشی ئه‌یلول، دووه‌م به‌رپاكردنی شۆڕش، ساڵێك له‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، سێهه‌م مقاوه‌مه‌تی شۆڕش، ئینجا له‌دوای راپه‌ڕین، ره‌چه‌شكێن یه‌كێتی بوو بۆ دامه‌زراندنی فیدراڵ، كه له‌ساڵی (1982)ه‌وه له‌گوندی خه‌تێ دروشمی مافی چاره‌نوسمان به‌رز كردۆته‌وه، كه سه‌ركردایه‌تی ئێستا، جگه له دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، كه‌سیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بوون، كه ئێمه ئه‌و دروشمه‌مان به‌رزكردووه‌ته‌وه..
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵ‌و ململانێ ده‌ره‌كی‌و ناوخۆییه‌كانیش كرد، كه له‌وكاته‌شه‌وه بۆ ئێستا گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌كوردستاندا به‌دیهاتووه، ئه‌گه‌ر خه‌وی ئێمه خه‌وی كڵاشینكۆف بووبێت، ئه‌وا خه‌وی ئێوه، خه‌وی ته‌كنیك، ئینته‌رنێت، ته‌كنه‌لۆجیا‌و پێشكه‌وتنه‌و وتی: نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتی كه ئێوه‌ن، كه‌وتونه‌ته دۆخێكه‌وه ئازاد، ته‌كنینك زاڵه، سۆشیالمێدیا زاڵه‌و ئینجا ململانێ سیاسی‌و ئایدۆلۆجییه‌كان ره‌هه‌ندی جۆراوجۆریان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه كه یه‌ك ئاراسته هه‌بوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئێستا ورد‌و درشتی ژیان گۆڕاوه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا حزبه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت یان نا؟ ده‌گۆڕێت‌و له‌ناو گۆڕانكارییه‌كاندا جێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، یان نا؟ ئه‌گه‌ر ده‌گۆڕێ و ده‌چێته ناو پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه، بێگومان ئه‌م حزبه ئایینده‌شی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێك نه‌ك هه‌ر یه‌كێتی، نه‌گۆڕێ، به‌دڵناییه‌وه، به ئه‌قڵییه‌تی رابردوو، به‌هێزی رابردوو، به‌خۆشه‌ویستی مێژوو، به‌هه‌رچی ده‌ستكه‌وتێك به‌دیمانهێناوه، ئه‌گه‌ر خۆمان له‌ناو ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌گۆڕین‌و نه‌چینه ناو گۆڕانكارییه‌كان، هیچ گومانتان نه‌بێ، به‌جێده‌مێنین له‌كاروانه‌كه..
مه‌لا به‌ختیار، راشیگه‌یاند: هه‌گبه‌ی یه‌كێتی، پڕه له‌مێژوو، له‌جوانی، له‌گیانی به‌گریی‌و له‌خۆبه‌خشی، به‌ڵام ئێستا پڕ نییه له‌گۆڕاناكاری ئێستا، له‌ته‌كنیكی ئێستا، تێگه‌یشتنی زانستیانه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌و رونیكرده‌وه: ناتوانین چاوه‌ڕوان بین به‌شێنه‌یی گه‌شه بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێ زۆر خێراتر له‌وه‌ی پێویسته یان بیری لێده‌كه‌ینه‌وه گه‌شه بكه‌ین. ناكرێ دابنیشین به‌دوو ساڵ یان سێ ساڵ بڕیارێك بده‌ین! چونكه ئێستا بڕیاره‌كان له‌سات‌و كاتدایه‌و، چاوه‌ڕوانی نه‌ماوه بۆ بڕیار‌و بۆ گۆڕانكاری. بۆیه ئێستا ناتوانین به‌ئه‌قڵی شاخ‌و راپه‌ڕین، یان ته‌نها هه‌ر شانازی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانمان، به‌شه‌هیدانمان، به شۆڕشه‌كه‌مان، به پێشمه‌رگه‌كانمانه‌وه بكه‌ین‌و ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بێین، ده‌ره‌قی نایه‌ین! بۆیه گوناهێكی گه‌وره‌یه كه یه‌كێتی به‌ناوبانگ بین له‌ره‌چه شكاندندا له‌مێژوودا، به‌شی زۆری ره‌چه‌كان یه‌كێتی شكاندبێتی، به‌ڵام ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ره‌چه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئێمه نه‌یشكێنین! له‌كاتێكدا كه‌ره‌سته‌ی شكاندنی ره‌چه‌كانمان هه‌یه، تێگه‌یشتنمان بۆ چۆنێتی شكاندنی ره‌چه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌یه، ده‌توانین بچینه بنج‌و بنه‌وانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و حزبه‌كه‌شمان رابهێنینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستادا.
بۆیه ئێمه له‌دوو رێیانێكداین، كه ناومناوه دوو رێیانی هات‌و نه‌هات! ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كۆنگره ببه‌ستین، راگه‌یاندنی خۆمان‌و ژیانی حزبایه‌تی خۆمان ده‌ستكاری بكه‌ین‌و بگۆڕین، ئه‌وه ئه‌مه رێگه‌ی هاته.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌سه‌ر شانازییه‌كانی رابردوو سه‌ربنێینه‌وه‌و به‌رده‌وام پێدابگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕابردوو ململانێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا‌و رێ له‌پێویستییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا بگرین، به‌ئازایه‌تی رابردومان، ئه‌وا بێگومان ئه‌وه رێگه‌ی نه‌هاته.. چونكه ناتوانین ته‌نها به‌شانازییه‌كانی رابردوو، كه گه‌وره‌ترین شانازیی مێژوویمان هه‌یه‌و شانازی به‌دڵۆپێك خوێنی شه‌هیده‌كان‌و ئاره‌قه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه ده‌كه‌م، ده‌ره‌قه‌تی ئه‌ركه‌كانی ئێستا بێین..!
وتیشی: ئێوه منداڵی شه‌هیدن، چی ماوه له‌ده‌ستی بده‌ن، چونكه ئازیزترین كه‌ستان به‌خشیوه! چیتان ماوه هه‌تا سڵ بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌نگتان هه‌بێ‌و هه‌ڵوێستان هه‌بێ، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ده‌نگ‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ به‌ستنی كۆنگره هه‌یه. بۆیه ده‌بێ به‌ئارامی، هه‌موو پێداگیربن له‌سه‌ر چاره‌نوسی یه‌كێتی‌و به‌ستنی كۆنگره‌ی گۆڕانكاری بۆ یه‌كێتی‌و ئومێده‌وارم به‌هه‌موومان هه‌وڵێك بده‌ین، یه‌كێتی له‌م بن به‌سته رزگاری ببێت‌و ره‌هه‌ندێكی جوانتر‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ یه‌كێتی دابین بكه‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27