riklam

په‌رله‌مانتارێك: ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز

عیراق 04:58 PM - 2019-09-14
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه‌و له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا گفتوگۆی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كرد.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 14-9-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵ ده‌دات له‌وه‌رزی نوێی یاساداناندا یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند بكات، وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی بوونی ناكۆكی له‌ نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها پارێزگا نه‌وتییه‌كان، رێگری زۆر هاته‌ به‌رده‌م پڕۆژه‌ یاساكه‌، كه‌ ئه‌و  ناكۆكییانه‌ تائێستاش به‌رده‌وامن.

شیروان میرزا راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام  ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌و پێده‌چێت یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزگایانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن.

PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket