riklam

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:47 PM - 2019-09-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك رێكخەری گشتی بزوتەنەوەی گۆرٍان، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

سڵاوێكی گەرم..

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنه ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم و دووبارە ھەڵبژاردنەوەشتان بە رێکخەری گشتی پیرۆز بێت و جەنابتان وەک تێکۆشەرێکی دێرین شایستەی ئەو پۆستەن و لەئاستی چاوەڕوانیەکانن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئەم ھەڵبژاردنەش ببێتە ھۆکاری باشتر رێکخستنەوەی کار و نێو ماڵی گۆڕان.

گرنگە ھەڵبژێردراوانی نوێی خانەی راپەڕاندن ببنە پاڵپشت و ھاوکار بۆ جێبەجێ کردنی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی کوردستانی کردۆتە ئامانجی خۆی و ئەوەش وەک چۆن ئەرکە بەسەر شانی لایەنە سیاسییەکانەوە بەھەمان شێوەش ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕانیشە و پێویستی بە یەکدەنگی وکاری ھاوبەشە.

دووبارە پیرۆز بێت و هەر شاد و سەرفرازبن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket