riklam

‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:11 PM - 2019-09-14
.

.


به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌ رێكخه‌ری گشتی  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی له‌ ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان ده‌كات.

‎برای به‌ڕێزم: كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی- ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
‎به‌ڕێزان: ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن

‎به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه‌تانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ده‌خوازم سه‌ركه‌وتوو بن له‌ كاره‌كانتاندا.
‎هیواخوازم دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌بێ له‌ پێشخستن و په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ئامانجی زاڵ بوون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كان.


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket