riklam

‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئه‌ركی هه‌موومانه‌ ئاوڕ له‌ تێكۆشه‌ران بده‌ینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:01 PM - 2019-09-14
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-9-2019، له‌شاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ماڵی تێكۆشه‌ری دێرین مام یاسین گه‌ڵاڵی كرد.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی له‌ته‌ندروستی مام یاسینی پرسی و هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ خواست و ڕایگه‌یاند: مام یاسین پیاوێكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ره‌و خزمه‌تی زۆری شۆڕشی كوردی كردووه‌.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتیشی: ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشانی تێكۆشه‌ران و قاره‌مانی كورده‌و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان ئاوڕیان لێ بده‌ینه‌وه‌و خزمه‌تیان بكه‌ین.

لای خۆیه‌وه‌ مام یاسین گه‌ڵاڵی سوپاسی كۆسره‌ت ره‌سوڵی كردو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ كوردایه‌تی و خزمه‌تكردن به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خه‌باتكردن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket