riklam

حه‌شدی شه‌عبی گۆڕانكای له‌ شوێنی جبه‌خانه‌كانیدا ده‌كات

عیراق 03:50 PM - 2019-09-14
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند: چه‌ك و جبه‌خانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو كۆگاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی گواستووه‌ته‌وه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فافجی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئه‌مڕۆ 14-9-2019، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ته‌واوی چه‌ك و جبه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گواستراونه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریدان.

ته‌حسین خه‌فافجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، عیراق سیستمی به‌رگری دژه‌ مووشه‌كی هه‌یه‌و ته‌نیا پێویستی به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دابینكردنی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌موو توانا مرۆیی و لۆجستییه‌كانیش له‌به‌رده‌ستن بۆ پێشخستنی سیستمه‌كه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ عیراق ده‌ستیكردووه‌ به‌ بونیادنانی سیستمێكی دژه‌ مووشه‌كی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام ساڵی 2014 به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی، پڕۆسه‌كه‌ په‌كخراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket