riklam

ئه‌ردۆگان پرسی پاتریۆت له‌گه‌ڵ تره‌مپ تاوتوێده‌كات

جیهان 03:07 PM - 2019-09-14
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مریكا پرسی سوریا و كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی پاتریۆت له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاووتوێ‌ ده‌كه‌م.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا هه‌یه‌تی ره‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ ده‌ره‌نجامی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی S-400 ی روسی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

وتیشی: له‌ سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مریكا داوا له‌ تره‌مپ ده‌كه‌م رێگه‌ نه‌دات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر (هاڵك بانك) دا بسه‌پێنێت ،به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، ئه‌ردۆگان له‌ وه‌ڵامدا وتی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket