riklam

ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون ده‌ستبه‌كاربوو

ی.ن.ک‌‌ 02:54 PM - 2019-09-14
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-9-2019، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون ده‌ستبه‌كاربوو .

له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان كاك حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید لێپرسراوی پێشووی مه‌كته‌ب و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی چاودێری وبه‌دواداچوون به‌ڕێوه‌چوو ، حاكم قادر له‌میانی وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشێكردن و سوپاسگوزاری له‌ لێپرسراوی پێشووی مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون كه‌پێشتر سه‌ره‌ڕای زۆری به‌ربه‌سته‌كان به‌كارامیی كارو باره‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه‌ و ئومێدی سه‌ركه‌وتنییشی بۆ ئه‌رسه‌لان بایز خواست و له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌شیدا وه‌ك هه‌ڤاڵێكی به‌ئه‌زموون و شاره‌زا، پشتیوانی وپشتگیری ته‌واوی بۆ دووپاتكرده‌وه‌ .

له‌به‌شێكی تر وته‌كانیدا به‌كورتی له‌باره‌ی پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو، ئاماده‌كارییه‌كان و كارنامه‌ی كۆمسیونی باڵای كۆنگره‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه‌و وتی: سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ وه‌ك ئه‌رك له‌ئه‌ستۆی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی یه‌ به‌ئه‌مه‌كه‌كانه‌و له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی هاوسه‌نگی وفراوانبونی بازنه‌ی دیموكراسی و چه‌سپاندن وپته‌وكردنی پێگه‌ی به‌هێزی یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تی پێویسته‌و، بۆگه‌له‌كه‌شمان به‌تایبه‌تی زامنی فره‌یی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاكڕه‌وییه‌ .

پاشان هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان لێپرسراوی پێشووی مه‌كته‌ب و هه‌ر حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌ب كه‌ به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ بوون، ڕاپۆرت و كاری به‌جێگه‌ێنراوی ڕابردوویان خسته‌ڕوو، له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا ئه‌رسه‌لان بایز ئومێدی خواست بۆ داهاتوو به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌كورته‌ كه‌مترله‌ سێ‌ مانگه‌ی به‌رله‌ به‌ستنی كۆنگره‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان ئه‌ندامان و سه‌رجه‌م كادرانی مه‌كته‌ب به‌گڕوتینێكی خێراوه‌ بره‌و به‌كارو چالاكییه‌كانی داهاتوویان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌نێو ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی-دا .

PUKmedia

539A7711.jpg

539A7713.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket