riklam

سلێمانی.. مەلەوانگەیەك دادەخرێت

کوردستان 01:01 PM - 2019-09-14
.

.

لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی پابەندنەبوونی بەمەرج ورێنماییەكانی كاركردن، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی مەلەوانگەیەك لەشاری سلێمانی دادەخات.

بەهۆی ئاوی مەلەوانگەكەوە ژمارەیەك هاووڵاتی توشی سوربوونەوە حەساسیەت بوون، پەیوەندیان بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە كردووە بۆ سكاڵاكردن لەسەر مەلەوانگەی  های كلاس لەگەڕەكی كانی با‌.

لەلایەن لیژنەی مەلەوانگەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پشكنین بۆ شوێنەكە و ئاوی مەلەوانگەكه ‌كراوە، دەركەوتووە بەهۆی پسی ئاوەكە و نۆرماڵ نەبوونی (PH) كەیەوە شیاوی مەلەكردن نییە تیایدا، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مەلەوانگەی (های كلاس) دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لیژنەی مەلەوانگە، یەكێكە لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كە رۆژانە سەردانی مەلەوانگەكان دەكات، شوێنەكان پابەندی مەرج ورێنمایەكانی كاركردن بەتایبەت مەرجەكانی تەندروستی دەكاتەوە و لەكاتی هەبوونی سەرپێچی شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket