riklam

گۆڕان رێكخه‌ری گشتی نه‌گۆڕی

کوردستان 12:39 PM - 2019-09-14
.

.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێكخه‌ری گشتی نه‌گۆڕی و جارێكی دیكه‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌ له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك یه‌كه‌م رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتییه‌و له‌سێیه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌ رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و نه‌گۆڕدرا به‌رێكخه‌رێكی نوێ.

ئه‌مڕۆ 14-9-2019  له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنی بۆ سكرتێری ژووره‌كان كرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریییانه‌ی كه‌ ته‌نها له‌ میدیای گۆڕانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ته‌مه‌ن 74 ساڵ به‌ 28 ده‌نگ به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا شۆڕش حاجی، سه‌ركه‌وت كه‌ ته‌نها 12 ده‌نگی هێنابوو.

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ عه‌دنان عوسمان و زمناكۆ جه‌لال خۆیان بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی كاندیدكردو عه‌دنان عوسمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها جه‌لال جه‌وهه‌ر وه‌ك تاكه‌ كاندید بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵبژێردرا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برزۆ مه‌جید، مونیره‌ عوسمان، عومه‌ر حه‌مه‌ حوسێن، قاره‌مان قادر خۆیان بۆ سكرتێری كاروباری خه‌ڵك كاندید كردبوو له‌ئه‌نجامدا برزۆ مه‌جید زۆرترین ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ سكرتێری كاروباری خه‌ڵك.

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رباز محه‌مه‌د و گه‌یلان شێخ عومه‌ر كاندیدی كاروباری ژووره‌كان بوون، به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ده‌رباز محه‌مه‌د به‌سكرتێری كاروباری ژووره‌كان هه‌ڵبژێردرا.

دوای ئەوەی لە دەنگدانەكەدا هەریەك لەئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدول وەفا كاندیدی كاروباری باژێروانەكان بە 21 دەنگ یەكسان بوون، لیژنەی هەڵبژاردن بڕیاریدا دەنگدان دووبارە بكرێتەوە و لە ئەنجامی دەنگدانی دووەمدا شەماڵ عەبدول وەفا بەسكرتێری كاروباری باژێروانەكان هەڵبژێردرا.

خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێت له‌حه‌وت كه‌س كه‌ بریتیین له‌ رێكخه‌ری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنه‌كان و سكرتێری باژێڕوانه‌كان و سكرتێری ژوره‌كان و سكرتێری خه‌ڵك.

كادیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان...

عومەر سەید عەلی.. رێكخەری گشتی گۆڕان
عەدنان عوسمان.. سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی
دەرباز محەمەد.. سكرتێری ژوورەكان
جەلال جەوهەر.. سكرتێری فراكسیۆنەكان
برزۆ مەجید..سكرتێری كاروباری خەڵك
شەماڵ عەبدولوەفا... سكرتێری كاروباری باژێڕەكان.
جه‌مال حاجى محه‌مه‌د.. سكرتێرى جڤاتى گشتى


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket