riklam

عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

کوردستان 11:41 AM - 2019-09-14
.

.

ئەمڕۆ لەهەڵبژاردنی جفاتی نیشتمانیدا عومەر سەید عەلی وەك رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14-9-2019 لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا، هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا و عومەر سەید عەلی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بووەوە بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەكە.

هاوكات هەریەك لە عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال خۆیان بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی كاندیدكرد و عەدنان عوسمان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا.

هەروەها جەلال جەوهەر وەك تاكە كاندید بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان هەڵبژێردرا.

هەروەها برزۆ مەجید، مونیرە عوسمان، عومەر حەمە حوسێن، قارەمان قادر خۆیان بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك كاندید كردبوو لەئەنجامدا برزۆ مەجید زۆرترین دەنگی ئەندامانی بەدەستهێنا و بووە سكرتێری كاروباری خەڵك.

هاوكات هەریەك لە دەرباز محەمەد و گەیلان شێخ عومەر كاندیدی كاروباری ژوورەكان بوون، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان دەرباز محەمەد بەسكرتێری كاروباری ژوورەكان هەڵبژێردرا.

دوای ئەوەی لە دەنگدانەكەدا هەریەك لەئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدول وەفا كاندیدی كاروباری باژێروانەكان بە 21 دەنگ یەكسان بوون، لیژنەی هەڵبژاردن بڕیاریدا دەنگدان دووبارە بكرێتەوە و لە ئەنجامی دەنگدانی دووەمدا شەماڵ عەبدول وەفا بەسكرتێری كاروباری باژێروانەكان هەڵبژێردرا.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.

PUKmedia لەمیدیای گۆڕانەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket