riklam

ئەڵمانیا دەرگایەكی نوێ بەڕووی پەنابەراندا دەكاتەوە

جیهان 11:40 AM - 2019-09-14
.

.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا ئامادەیە پێشوازیی لە 25% ئەو پەنابەرانە بكات كە لە دەریاكان رزگار كراون و توانیوویانە بگەنە ئیتالیا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، رۆژنامەی (Süddeutsche Zeitung) و كەناڵی تەلەڤزیۆنیی دۆێچە ڤێلە لێدوانیكی هۆرست زیهۆڤەر،  وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیایایان بڵاوكردووەتەوە دەڵێت: ئەڵمانیا ئامادەیە لە هەر چوار پەنابەرێك كە خۆیان گەیاندووەتە ئیتالیا یەكێكیان وەبگرێت.

دەشڵێت: هەمیشە وتومە، ئەو سیاسەتەی كۆچ كە پەیڕەوی دەكەین لە هەمان كاتدا سیاسەتێكی مرۆییە و كەس جێناهێڵێن تا بخنكێت.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا روونیكردووەتەوە، ئەگەر هەموو ئەو شتانەی گفتوگۆمان لەسەر كردووە وەك خۆیان بمێننەوە، دەتوانین پێشوازی لە 25% ئەو پەنابەرانە بكەین و لەو نەهامەتیانە قوتاریان بكەین، كە لە دەریاكان رزگاریان بووە و گەیشتوونەتە ئیتالیا، ئەم سیاسەتەش نابێتە بارقورسی بۆ سەر سیاسەتی گشتی كۆچ.

هەروەها راشیگەیاندووە، تا ئێستا چوار یەكی ئەو كەسانەیان وەرگرتووە كە رزگار كراون و گەیشتوونەتە ئیتالیا.

PUKmedia دەزگای لوتكە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket