riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات

عیراق 11:29 AM - 2019-09-14
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌رزی سێیه‌می یاسادانانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆشیدا  چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmediaی  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 14-9-2019 په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌دانیشتنی وه‌رزی سێیه‌می خولی دووه‌می یاسادانانی خۆی و پێشبینی ده‌كرێت له‌م خوله‌دا یاسای نه‌وت و غاز بخرێته‌ دانیشته‌كانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری.

وتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز ئاماده‌كراوه‌ راوبۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ره‌و بڕواناكه‌م وا به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنرێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مانیش كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بریتی ده‌بێت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكانی دایكایه‌تی، وه‌به‌رهێنان، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماتی و په‌یوه‌ست بوونی عێراق به‌ رێككه‌تننامه‌ی یونسكۆ.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket