riklam

نمەباران دەبارێت

کوردستان 11:02 AM - 2019-09-14
.

.

کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم رادەگەیەنێت و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و کەشناسی عیراقیش هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم و عیراق رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەیندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە، کەبۆ ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان ٣٣ پلە بۆ ٤٠ پلە دەبێت و نزمترین پلەکانی گەرماش لەنێوان ٢٣ بۆ ٢٩ پلە دەبێت.

هەر لەو راگەیەندراوەشدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لەرۆژی یەک شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عیراقیش رایگەیاندوە لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی هەرێم و عیراق دەگرێتەوە.


PUKmedia تایبەت

١.jpg

٢.jpg

٣.jpg

٤.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket