riklam

هێرشێكی ئاسمانی ده‌كرێته‌ سه‌ر سعودیه‌

جیهان 09:10 AM - 2019-09-14
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14-9-2019 ، له‌ لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی ئارامكۆ له‌پارێزگای به‌قیق له‌سعودیه‌.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سعودیه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامداراوه‌و تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ نه‌خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردوه‌.

به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه‌ ئاگر له‌كارگه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه‌و له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket