riklam

سەرۆك كۆماری عیراق پرسەنامەیەكی پێدەگات

عیراق 10:23 PM - 2019-09-13
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی رووداوەكەی شاری كەربەلاوە، پرسەنامەیەكی لە سەرۆك كۆماری چین-ەوە پێگەیشت.

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ ھەینی 13-9-2019، بروسكەیەكەی سەرەخۆشی لە سەرۆك كۆماری چینی میللی شین چینپینگ پێگەیشت بەبۆنەی رووداوەكەی شاری كەربەلاوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

دكتۆر بەرھەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عیراق

بەڕێز جەنابی سەرۆك:
بەوپەڕی دڵگرانیەوە ھەواڵی كارەساتی رووداوی پاڵەپەستۆی زیارەتكارانی شاری كەربەلام پێگەیشت لە وڵاتەكەتان، كە زیانێكی گیانی گەورەی لێكەوتەوە، بەناوی خۆم و حكومەت و گەلی چینەوە، بەبۆنەی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی  ئەو رووداوە دەكەم، لەگەڵ ھیوای چاك بوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
 
شین چینپینگ
سەرۆك كۆماری چینی میللی

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket