riklam

ئاسایش دەستبەسەر جگەری ناتەندروستدا دەگرێت

کوردستان 10:11 PM - 2019-09-13
.

.

ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر بڕێك جگەری ناتەندروستدا دەگرێت كەبەشێوەی قاچاغ گواستراوەتەوە و لە ناو ماڵێكدا بە شێوازێكی ناتەندروست هەڵگیراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە رایگەیاند: لەپێناو نەهێشتن و بنبركردنی هەموو جۆرە خۆراكێكی زیانبەخش و قاچاغ و ناتەندروست، هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر 200 كیلۆگرام جگەری مریشكی ئێرانیدا كە بەشێوەی قاچاغ و ناتەندروست گواستراوەتەوە و لە ناو ماڵێكدا لە گەرەكێكی شاری سلێمانی بە شێوازێكی زۆر ناتەندروست هەڵگیراوە و ئامادە كرابوو بۆ ساغكردنەوە لە بازاردا.

 ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەروو: كە پێش ئەوەی بگاتە بازار و ساغبكرێتەوە دەستگیراوە بەسەر جگەرە ئێرانییەكەدا و دوو تۆمەتباریش دەستگیركراون.

PUKmedia راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket