riklam

ژمارەیەك سەرپێچیكار رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

کوردستان 09:52 PM - 2019-09-13
.

.

لە سنووری گاپێڵۆن ژمارەیەك سەرپێچیكار رووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی كە كۆپییەكی دەست PUKmedia  كەوتووە راگەیەنراوە، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنووری چالاكییەكانیان بە مەبەستی رێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن بە سەرپەرشتی ملازم زانا تاهیر لە بەرواری 11-9-2019، لە سنووری گوندی  مالومە ی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان سێ كورەی خەڵوزكردن تێك بدەن كەبەشێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

ئەوەشخراوەتەروو، دەستبگرن بەسەر تراكتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و دوو مشاری كارەبایی دار بڕینەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەكە رووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەتەوە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند و دواتر لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێكراو باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراوە و رادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی.

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی و دارستان و ژینگەی سلێمانی

88888888888888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket